به ڤیدیۆ.. له ئه‌نقه‌ره هێرشكرایه سه‌ر كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری پارتی گه‌لی كۆماری توركیا، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ، له كاتی ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمێكی پرسه‌دا له ناوچه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووی په‌لاماری خه‌ڵك بوویه‌وه.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی توركیا، بڵاویانكرده‌وه، كلیچدار ئۆغڵۆ، سه‌ردانی گه‌ڕه‌كێكی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسه‌ی سه‌ربازێكی تورك بكات، كه له هێرشێكی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا كوژرابوو، له‌وێ رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتیان جوێن به كلیچدارئۆغڵۆ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان پێی بگات و لێی بده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان فریای ده‌كه‌ون.
پارتی گه‌لی كۆماری به‌رهه‌ڵستكاری توركیا، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ته‌ندرووستی كلیچدار ئۆغڵۆ جێگیره و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه.
پارتی گه‌لی كۆماری به هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لانی دیموكرات(هه‌ده‌په) كردبوو، له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئازاری رابردووی شاره‌وانییه‌كانی توركیا توانی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌ده‌په‌ش له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیا وه‌ك هاوپه‌یمان و درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان پێناسه ده‌كرێت.