داعش هێرشێكی بۆ سه‌ر سوپای عێراق ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق، هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و به هۆیه‌وه كوژراو و بریندار له ریزه‌كانی سوپادا هه‌ن.
به گوێره‌ی ویبسایتی "الجزیرة"ی قه‌ته‌ڕی، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له ناوچه‌ی روتبه‌ی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران و برینداربوون.
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له باره‌ی ئاماری قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن سوپاوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق و هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریا، ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكیشه هۆشداری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆ 2014 ده‌درێت كه دووباره رێكخراوه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
ا. م