پوتن: ئەمەریکا دووچاری شکستێکی گەورە بووە لە سووریا
K24 – ههولێر:
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، سوپای ئەمەریکا لە سووریا دووچاری شکستێکی گەورەبووە و بەهۆیەوە رۆژانە دەیان کەس لەلایەن داعشەوە دەکوژرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، پوتن لەبارەی کێشەکانی سووریا و رۆڵی ئەمەریکا تیایدا، لەشاری سووچی رووسیا رایگەیاندووە: "700 هاووڵاتی کە هەندێکیان خەڵکی ئەمەریکا و ئەوروپان لە لایەن داعشەوە دەستگیرکراون لە سووریا و رۆژانە 10 کەسیان دەکوژرێن".
پوتن دەشڵێت: "ئەمەریکا لەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵی هەیە لە سووریا، شکستی گەورەی بەسەردا هاتووە. داعش لە نزیک رووباری فورات و لەوناوچانەی بەدەست ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاوەیە پێشڕەوی کردووە".
ئەمەریکا لە ئێستادا پاڵپشتی هێزەکانی هەسەدە دەکات دژی داعش، چەند هەفتەیەکیشە جەنگی هەسەدە و داعش لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا و نزیک رووباری فورات دەستیپێکردووە.
H.J