قه‌یس خزعه‌لی: داعش یه‌ك ئیسرائیلی نه‌كوشتووه و سعوودیه‌ش دوژمنی سێیه‌می عێراقه
K24 - هه‌ولێر:
قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، عێراقییه‌كان دۆستی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ناسن كه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش هاوكاریكردن.
خزعه‌لی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هادی عامری له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، كاتێك داعش له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشی ده‌كردینه سه‌ر، ده‌یانه‌ویست كۆتایی به بوونی ئێمه بهێنن و "شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تمان بدزن" و تیرۆر گه‌یشته ده‌وروبه‌ری به‌غدا و یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقی داگیركرد.
روونیشی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ر داعش و تیرۆریستان‌دا سه‌ركه‌وت، ئێستا هه‌موو وڵاتانی جیهان پیرۆزباییمان لێده‌كه‌ن، پێویسته ئاگادار بین و فریو نه‌خۆین، پێویسته بزانین كێ دۆسته و كێ دوژمن، دۆست ئه‌وه‌یه كه پاڵپشتی كردین، روونیشه ئه‌و دۆسته كێیه.
خزعه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سعوودیه عێراقییه‌كانى كوشتووه و دوای سه‌ركه‌وتنی عێراق، بۆی ده‌ركه‌وت پرۆژه‌كه‌یان شكستیهێناوه، ئێستا ده‌یانه‌وێ جارێكی دیكه به‌ناوی هاوكاریكردن عێراقییه‌كان بخه‌ڵه‌تێنێت, راشیگه‌یاند، تا ئێستا داعش یه‌ك هاووڵاتی ئیسرائیلیشی نه‌كوشتووه.
سكرتێری میلیشیای عه‌سائیب سعوودیه‌ی وه‌ك دوژمنی سێیه‌می عێراق وه‌سفكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به یه‌كه‌م دووه‌م بكات و رایگه‌یاند، ریاز به ملیاران دۆلاری له كوشتنی عێراقییه‌كان سه‌رف كرد و زیاتر له 5 هه‌زار خۆكوژی داعش له‌و وڵاته‌وه هاتوون.