12 تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر تۆمارکرا

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر 22 حاڵه‌تی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

12 تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 22 تووشبووی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌، له‌ هه‌ولێر 12 حاڵه‌ت كه‌ 9 له‌وانه‌ كه‌سوكاری تووشبووه‌كه‌ی سێبیرانن، 3 كه‌سیشیان به‌ركه‌وته‌ی قوتابییه‌ك بوونه‌ كه‌ پێشتر كه‌ره‌نتین كرابوون.

له‌ سلێمانی 10 حاڵه‌ت، كه‌ 2یان نیشته‌جێی ناو شاری سلێمانین، 1 له‌ چه‌مچه‌ماڵ و 7 حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ ده‌ربه‌ندیخان بووه‌.

به‌و جۆره‌ش، كۆی گشتی تووشبووان له‌ هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته‌ 76 حاڵه‌ت، 13 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 1 مردنیش تۆماركراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (26)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

  1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون 4593 هاوڵاتین لە 26 شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها 1528 هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە 808 لە هەولێر، 339 لە سلێمانی، 233 لە دهۆك، 37 لە هەلەبجە، 32 لە گەرمیان، 54 لە ڕاپەرین، 25 لە کۆیە وە 3065 هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو 33 هاوڵاتی.
  2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 260 پشکنین ئەنجامدرا کە (176) لە شاری هەولێر و (62) لە شاری سلێمانی و (22) شاری دهۆك.

دەرەنجام (22) تووشبووی نوێ تۆمارکرا:-

  • دانیشتووی شاری هەو لێر(12) ، کە (9) لەوان کەسوکار و بەرکەوتەی تووشووەکەی سێبیرانە و (3) لەوان بەرکەوتەی قووتابیە تووشبووەکەی پێشووە کە کەرەنتین کرابوون،.
  • پارێزگای سلێمانی (10) ، کە(2) لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (1) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (7) دانیشتووی قەزای دەربەندیخان کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.
  1. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (76) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

22ی ئاداری 2020