كاتالۆنیا له تویته‌ر ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتالۆنیا، ئه‌كاونتێكی نوێیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كرده‌وه، كه تایبه‌ته به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا.
هۆكاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كاونته نوێیه، دوای ئه‌وه دێت، كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا به بڕیارێكی دادگا، وێبسایتی تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیای راگرت.
له ئێستاشدا ئه‌كاونتی @ref1oct له تویته‌ر، وه‌ك ئه‌كاونتی فه‌رمی ریفراندۆمه‌كه‌ی كاتالۆنیا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌وه، به‌كارده‌هێنرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتالۆنیادا هاتووه، سه‌ره‌ڕای كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیا، تا ئێستا ئه‌كاونته‌كه‌یان له تویته‌ر، 708 هه‌زار جار سه‌ردانیكراوه.
هه‌رێمی كاتالۆنیا، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا و له چوار پارێزگای سه‌ره‌كی پێكدێت، كه بارسێلۆنای پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه، گیرۆنا، یێیدا و تاراگۆنایه.
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به گویره‌ی ئامارێكی ساڵی 2016، نزیكه‌ی 7 ملیۆن و 523 هه‌زار كه‌سه، رووبه‌ڕه‌كه‌شی نزیكه‌ی 32 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا ده‌بێت.
بڕیاره هه‌رێمی كاتالۆنیا، رێككه‌وتی 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، واتا پێنج رۆژ دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ئه‌نجام بدات.