ئێران به‌یاننامه‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌بێ نرخ ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، سه‌ركۆنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌كات و به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشی به "بێ نرخ" ناوبردووه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 20/11/2017 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه به‌هۆی سیاسه‌ته نه‌زۆكه‌كانی سعوودیه‌وه‌یه و قه‌یرانهكانیش به رێگای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی "بێ نرخ" چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو له رێگه‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن په‌یڕه‌وانی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌بێت".
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بییه كه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێرانیان بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان دووپاتكرده‌وه.
كۆمكاری عەرەبی سەركۆنەی دەستوردانەكانی ئێران لە ناوچەکەدا کرد و حزبوڵڵایی لوبنانیشی وەکو رێکخراوێکی تیرۆرستی وه‌سفكرد، عێراقیش تێبینی لەسەر کۆبوونەوەکە هەبوو.
کۆمکاری عەرەبی رۆژی یەک شەممە لەبارەی دەستوردانەکانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی کۆبووەوە، لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی کومکاری عەرەبی رەخنەی توندی لە ئێران گرت و رایگەیاند، هەڕەشەکانی ئێران هەموو سنورێکی تێپەراندووە و داوای کرد کە رێگری لەو دەستوردانە بكرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌بوغێت, ئه‌منیداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتی: "رێککەوتنی شەش قۆڵی لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی پارێزبەندییەکی بە ئێران داوە و وایکردووە دەست لەکاروباری وڵاتانی ناوچەکە وەربدات، ئاگر لە شوێنیک دەکاتەوە و سەقامگری لە شوێنێکی دیکە تێکدەدات، ئێران ستراتیژیەتێکی تائیفی روونی گرتووەتەبەر بۆ هاندانی گۆمەڵگاکانی شیعی لە وڵاتانی عەرەبی، ئەو وڵاتە لە رێگەی پەیوەندیکردن بە میلیشیا شیعەکانی سەر بە خۆی هەوڵی گەیشتن بە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دەدات و ئەمەشی کردووەتە یەکێک لە ئامانجە ستراتیژیەکانی، ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە کاریگەرەکانی جیهان و بەتایبەتیش ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین، بە زمانێکی روون پێیان دەڵێن هەڕەشەکانی ئێران هەموو سنوورێکی بەزاندووە و ناوچەکە بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار دەبات، پێشمان وایە پرۆگرامی مووشەکی بالیستیکی ئێران هەڕەشەکی مەترسیدارە بۆ سەر ناوچەکە".
سعودیە کە سەرسەخترین دوژمنی ئێرانە لەناوچەکە و بەردەوام تاران تۆمەتباردەکات بە دەستوردان لە کاروباری نێوخۆیی، ئاشکرای دەکات کە لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 80 موشەکی ئێرانیان لەناوبردوون کە لە لایەن حوسیەکانی یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراون، عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودییە دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران دەستەوەستان نامێنێ.
عادل جوبەیر, وەزیری دەرەوەی سعودییە ده‌ڵێت: "شانشینی عەرەبی سعوودی بەرامبەر ئەم کارە دووژمنکارانە دەستەوەستان نابێت و بۆ پاراستنی ئاسایش نیشتیمانی و گەلەکەشی سڵ لەهیچ شتێک ناکاتەوە، ئێمە هەموومان بەرپرسیاریەتی نەتەوەییمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکەمان و رووبەرووبوونەوەی کارە دووژمنکارەکانی ئێران"
خالد ئه‌حمه‌د خه‌لیفه وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئاماژەی بە دەستوردانەكانی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان و وڵاتەکەی کردەوە و گووتی، لوبنان کەوتووتە ژێر دەسەڵاتی رێکخراوێکی تیرورستی.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێران به‌ته‌نیا و راسته‌وخۆ رووبه‌رووی وڵاتانی كه‌نداو نه‌بووه‌ته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵكو له رێگای دیكه‌وه ده‌یكات، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش له رێگه‌ی چه‌كدارانی تیرۆرستی حزبوڵڵایه‌وه، كه ئه‌و حزبه له لوبنان و عێراق و سووریا و له زۆر شوێنی دیكه‌شدا به‌ناوی جیاواز هه‌یه، بۆ نموونه حووسییه‌كان، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی عه‌ره‌بی."
هەر یەکە له عێراق و لوبنان بەهۆی ناوهێنانی ئێران و حزبوڵلا تێبینیان لەسەر بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەبی هەبوو، بۆیە بەیاننامەی کۆتای‌یان واژۆ نەکرد، سەبارەت بەم پرسەش هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق نوسیوویەتی، ئامادەنەبوونی عێراق لە ئاستی وەزیر لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەیەکە بۆ ناتەواوی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق، بۆیە پێویستە عێراق سیاسەتێکی دەرەکی سەربەخۆی خۆی هەبێت.
هەر دوای کۆبوونەوەکەش محەمەد جه‌واد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی لە کۆبوونەوەکە گرت و بە گاڵتەجاری ناوی برد و گووتی، سعودییە خۆی پشتگیری تیرۆر لەناوچەکەدا دەکات.