باشووری کوردستان به‌ ڤيديۆ.. پشكێنه‌رێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى جوێن به‌ ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌دات

به‌ ڤيديۆ.. پشكێنه‌رێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى جوێن به‌ ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ده‌رباز محه‌ممه‌د له‌ لايه‌ن پشكێنه‌رى گشتى وه‌زاره‌ته‌كه‌يه‌وه‌ عه‌باس سه‌عيد ئه‌سه‌دى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ و سوكايه‌تى ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌سه‌دى وه‌ك پشكێنه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ره‌خنه‌ له‌ ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌گرێت و به‌ درووستكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌ و به‌كارهێنانى ماڵى گشتيى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌ت تۆمه‌تبارى ده‌كات.

ده‌رباز محه‌ممه‌د وه‌زيرى گۆڕان له‌ كابينه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى ده‌يه‌وێت ئه‌سه‌دى هێور بكاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌سه‌دى به‌رپه‌رچى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ ماڵى گه‌له‌ و بۆت نييه‌ به‌كارى بهێنيت.

ده‌رباز محه‌ممه‌د ده‌يه‌وێت شوێنه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت و ده‌ڵێت بێده‌نگ به‌، ئه‌سه‌ديش ده‌ڵێت: تۆ بێده‌نگ به‌ و جوێنى پێده‌دات.

9. sidebar1_home_page