داعش له دوا مۆڵگهكانیدا گه‌مارۆ دراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش له دوا مۆڵگه‌كانیان له سووریا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی "هه‌سه‌ده" وه گه‌مارۆدراون و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له نزیك سنووره‌كانی عێراق له دوا ساتهكانیاندا ده‌ژین".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هێزه كوردییه‌كان كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، له دوو رۆژی رابردوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش چڕكردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) به ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه: "داعش لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئاماده‌كاریی بۆ كۆتا ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعش له دێره‌زووری سووریا ده‌كه‌ن".
هاوكات شۆن رایان، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گوتوویه‌تی: "هه‌سه‌ده پێشڕه‌وییه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركردووه، شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ ده‌كرێنه‌وه".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت: "هێشتا شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی سووریا".
له ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، هه‌سه‌ده به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی له‌ناوبردنی داعش له دێره‌زوور كرد كه به دوا مۆڵگه داده‌نرێت، به‌ڵام