سەدان چەکداری داعش لە سووریاوە بۆ عێراق هەڵاتوون

فەرماندەیەکی سوپای ئەمەریکا ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

زیاتر لە یەک هەزار چەکداری داعش لە شەش مانگی رابردوودا لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق هەڵاتوون.

بەرپرسێکی سەربازیی سوپای ئەمەریکا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئاشکرا کردووە، ئەو چەکدارانە خۆیان گەیاندۆتەوە عێراق و نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاریشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

جوزێف ڤۆتێل، فەرماندە لە سوپای ئەمەریکا رایگەیاندووە: "20 بۆ 30 چەکداری داعش هێشتا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماون و زیاتر لە نیوەیان لە عێراق خۆیان حەشارداوە؛ زۆربەشیان ئەندامی پێشووی رێکخراوی ئەلقاعیدەن".

لە شارۆچکەی باغۆزی سەر بە دیرلزووری سووریا، دوایین جەنگی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و چەکدارانی داعش بەردەوامە، بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارۆچکەیە، هەسەدە و ئەمەریکا سەرکەوتن بەسەر داعشدا رادەگەیەنن.

بە گوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی کۆشکی سپیش بێت، لە کۆتایی مانگی چواردا، سوپای ئەمەریکا لە سووریا دەکشێتەوە.

H.J