عه‌بادی داوای به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - ھەولێر
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاریداوه كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت.
له‌بارەی مووچه‌ی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان عه‌بادی روونیكرده‌وه، كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نییه و ئه‌وان به دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێن.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا عەبادی گوتی: "سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند دیدارێكمان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان. فه‌رمانم كردووه، كه كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان لیژنه‌ی سه‌ربازی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت، لیژنه‌كه‌ی ئێمه به سه‌رۆكایه‌تی سوپا سالاری، و لیژنه‌كه‌ی ئه‌وانیش به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پێشمه‌رگه. شانده‌كه به‌رفراوانه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سنوور و ده‌روازه‌كان به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت".
گوتیشی: "له‌بارەی مووچه، ئێمه زانیاریمان نییه، ئه‌وان ناڵێن، زانیاریمان ناردووه، به‌ڵام ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان نییه. ئێستا به دوای زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێین، په‌نا به خوا به فه‌رمانبه‌ران ده‌ڵێم مووچه‌كانتان خه‌رج ده‌كه‌ین، به‌ڵام به رێگه‌ی خۆمان نه‌ك به رێگه‌ی ئه‌وان، ئێمه ده‌مانه‌وێت پابه‌ندی ده‌ستوور بین، نامانه‌وێت هاووڵاتی سزا بده‌ین".