ئەحمەد تورك خۆی کاندید دەکاتەوە
K24 - ھەولێر
ئەحمەد تورك، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی مێردین، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پۆستەکەی دوورخرابووەوە و لە شوێنەکەی قەیوم داندرابوو، رۆژی 5/12/2018، سەردانی لقی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی کرد بۆ خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ سەرۆکی شارەوانی مێردین و رایگەیاند "لە هەڵبژاردنی شارەوانیدا هەدەپە و گەل بڕیاری خۆیان لەبارەی کاندیدبوونی دەدەن".
ئەحمەد تورك، لە هەڵبژاردنی شارەوانی ساڵی 2014 بە هاوسەرۆکی شارەوانی مێردێن هەڵبژێردرا و لە 16 تشرینی دووەمی ساڵی 2016 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە پۆستەکەی دووری خستەوە .