باشووری کوردستان له‌ باره‌ی ئاگره‌كه‌ی به‌شه‌ ناوخۆیی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

K24 - سلێمانی:

بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێك لە بەشە ناوخۆییەکانیکەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی ناو زانکۆکە  گیانی لەدەستداو 10 خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکە کە ھەندێکیان لەکاتی ڕاکردن لە ئاگرەکە و ھەندێکی تریشیان بە کاریگەری دوکەڵەکە تەنگەنەفەس بوون.

2 کارمەندی ديكه‌ی بەرگری شارستانیش بریندار بوون، لە ئێستاشدا بارودۆخی قوتابیيەکان و یەکێك لەو کارمەندانە جێگیرە.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: "ھۆکاری ئاگرەکە دروستبوونی لیکی گاز بووە".

رێکان جەمال گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە بارەی رووداوەکەوە رایگەیاند لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.