ژنێک و مەلایەک لە پەخشی راستەوخۆدا پەلاماری یەکتری دەدەن

"کێشەکە لەسەر پرسی تەڵاق بووە"

K24 - هه‌ولێر:

لە پەخشێکی راستەوخۆدا، مەلایەک و ژنە چالاکوانێکی هیندی، لەکاتی گفتوگۆیان لەبارەی مافی ژنان هێرشدەکەنە سەر یەکتری.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی رووسی، ژنەکە هێرشدەکاتە سەر دەستەواژەی "تەڵاقی سێ بە سێ" و دەڵێت، لە ناو قورئاندا ئەو جۆرە دەستەواژەیە نییە، ئەمەش مەلاکە توڕە دەکات و بۆی هەڵدەستێت.

سەرەتا ژنە چالاکوانەکە زلەیەک لە مەلاکە دەدات، بەڵام مەلاکە وەڵامی دەداتەوە بە تووندی تێیدەسرەوێنێت.

تەلەڤزیۆنی زیی هیندستان کە هەستاوە بە رێکخستنی دیبەیتەکە، بەتۆمەتی نانەوەی ئاژاوە و بەرکارهێنانی توندوتیژی، شکات لە ئیجاز ئەرشەد قاسمی، مەلاکە، دەکات و بەهۆیەوە لە ئێستا ئەو مەلایە دەستگیرکراوە.

H.J