له رووداوێكى هاتوچۆدا ئافره‌تێكى به‌ساڵاچوو گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – رانيه:
په‌يامنێرى كوردستان24 له رانييه، رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى چوارقوڕنە – حاجیاوا، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوه، ئافره‌تێكى به‌ساڵاچوو گیانی لەدەستدا و دوو کەسی ديكه بریندار بوون.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له به‌شى راگه‌ياندنى پۆليسى راپه‌ڕين، رايگه‌ياند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا قەمەرە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر روویداوە و هۆکارەکەی بە پێچەوانە رۆیشتنی ئاڕاستەی بارهەڵگرەکە بووە.
گوتيشى: لەو رووداوەدا ژنێکی تەمەن 60 ساڵ گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی ديكه بریندار بوون.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌زاران هاووڵاتى به هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه گيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و هاوكات هه‌زاران حاڵه‌تى بريندار به‌و هۆيه‌وه تۆمار ده‌كرێن و به‌شێكيش له برينداره‌كان تووشى حاڵه‌تى كه‌مئه‌ندامبوون دێن.