ژنه مهترسیدارهكه بوو به داوهكهوه
K24 - ههولێر:
ئەحلام موحسین عەلی، یهكێكه له دیارترین ئهو ژنه تیرۆریستانهی لە ساڵی 2014 ڕیگەی بۆ چوونە ناوەوەی داعش بۆ موسڵ خۆش كردووه و لە دۆزینەوەی ئەو كەسانەشی ھەوڵی ڕووخاندنی داعش دهدا یارمهتی داوون و زانیارییە نھینییەكانی دهدایه سهركردهكانی داعش.
ئەحلام ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە سەرەتای دروستبوونی گرووپه تووندڕهوو و تیرۆریستان كە ھاوكات لەگەڵ كۆتایی ڕژیمی بەعسی پیشوو دهركهوتن، ئهو یەكێك بووە لە كەسایەتییە دیارەكانی ئهو رێكخراوانه.
ههروهها ئاماژهی بهوهكردووه كه "پیشتر وەكوو ئهندامی شانهیهكی نووستووی ناوشار زانیاری نهێنی گواستووەتەوە بۆ چەكدارە تیرۆریستەكان و دواتر پەرەی بە بەرپرسیارییەتییەكانی داوە، تا ساڵی 2014 لە ڕیگەی برایەكییەوە دەچیتە ناو ڕیزەكانی داعش و لەوێ دەبیتە یەكیك لە كاریگەرترین كەسایەتییەكانی ناو ئەو ڕیكخراوە و كاروباری ئافرەتە تیرۆریستەكانی ڕادەپەڕاندووه و زانیارییە نھینییەكانی گواستەوە.
ئەحلام دانی بەوەشدا ناوه كە پیش ڕووخانی داعش لە موسڵ لە گوندی حوود، ئەركی ئاشكراكردنی ماڵ و پلان و شوینی ئەو كەسانە بووە كە ویستوویانە داعش لەناو ببەن، كە زۆركات بەھۆی گومانەكانی ئەوەوە له لایهن داعشهوه چهندین كهس له سێداره دراوون.
باوكی ئەحلام پۆلیسێكی خانەنشین كراوە و چوار برا و چوار خوشكی ھەیە، لە خیزانیكی ھەژار گەورە بووە.
یەكیك لەو خیزانانەی بەھۆی زانیارییە نھینییەكانی ئهحلامەوە لە موسڵ ڕایانكرد و ئیستا لە كەركووك نیشتەجی بوون، خیزانی غالب ئەحمەدە.
ھەر بەھۆی زانیارییەكانی ئەحلام ھەردوو كەسایەتی ناسراو عەقید مونعم عەبدوڵا جاسم جبووری، بەڕێوەبەری پیشووی پۆلیسی نەینەوا و ئەبوو سەفووك موختاری گوندی حوود، بە دەستی محەمەد كە برای ئەحلامە لە سیدارە دراون.
كوڕیكی ئەحلام بەناوی حەسەن لە ڕیگەی بۆردومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان گیانی لەدەست دا، ھەروەھا محەمەدی براشی لە شەڕدا كوژرا.
دوای ئەوەی ھیچ ھیوایەك بۆ مانەوەی نامینیت لە موسڵ، ئەحلام بە چەندین ڕیگە ھەوڵی خۆڕزگاركردن دەدات و دەیەویت لەڕیگەی ههڵاتن لهگهڵ ئاوارهكانی مووسڵ، شارهكه جیبهێڵێت، بەڵام ھەوڵەكانی بێسوود دەبن و خۆی و سامی برای، كە موختاری داعش بوو لە گوندی ئهلحوود، لە جیگەی موختاری پیشوو فەواز عەبدولعەزیز وەكاع جبووری، كە لەلایەن جەكدارانی داعشەوە كوژرا، دەزگا ئەمنییەكانی عیراق توانییان دەستگیری بكەن.
بەگویرەی زانیارییەكان ئەحلام و براكەی لە سەر پردی نیوان ھەردوو لای ڕاست و جەپی موسڵ نزیك ھۆتیل ئۆپرۆی دەستگیر كراون.