ئیسرائیل فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی تێكده‌شكێنێ و فڕۆكه‌یه‌كیشی تێكده‌شكێ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/2/2018 سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیی ئێرانیان خستووه‌ته خواره‌وه‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئیرانیشیان له‌ناو خاكی سووریا بۆردوومان كردووه".
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له تویته‌ره‌وه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی خستووه‌ته خواره‌وه‌و فڕۆكه‌كه‌یش له سووریاوه هاتووه‌ته ئاسمانی ئیسرائیل، به‌ڵام سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئیسرائیل تێكیشكاندووه‌و له سه‌ره‌تای هه‌ستانییه‌وه ئاگاداری جووڵه‌ی بووه".
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئیسرائیلی له جۆری "F-16" پاش ئه‌وه‌ی له سووریا چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئێرانی بۆمبا‌باران كردووه پێكراوه‌و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كانی به سه‌لامه‌تی رزگاریان بووه‌و فڕۆكه‌كه‌یش له‌ناو خاكی ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
به‌ڵام گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌وانه‌كان سه‌لامه‌تن، به‌ڵام هێشتا دیارنییه فڕۆكه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سووریاوه مووشه‌كی ئاراسته‌كراوه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه یان نا".
گوته‌بێژی سوپای ئێسرائیل ده‌ڵێت: "ئیران سه‌روه‌ری خاكی ئیسرائیلی به‌زاندووه، ئێران ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌بات كه‌س نازانێت ده‌ره‌نجامه‌كانی چۆن ده‌بێت، هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستی له پشت ناردنی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه بێت بۆ سه‌ر ئاسمانی ئیسرائیل، ده‌یكه‌ینه ئامانج".
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی سووریاش رایگه‌یاندووه، هێزی به‌رگریی ئاسمانی سووریا، له كاتی ھێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوه‌ڕاستی وڵات، رووبه‌ڕوویان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و زیاتر له فڕۆكه‌یه‌كیان پێكاوه‌و تێكشكاندووه".