به‌رپرسانی یه‌په‌گه گاڵته به لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان له‌باره‌ی كه‌وتنی عه‌فرین ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان كه گوتبووی ئه‌مشه‌و عه‌فرین كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین، رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه یه‌په‌گه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه پێك ده‌هێنێت، گوتی، "وادیاره ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌چاوی كراوه‌ش خه‌ون ده‌بینێت، كه ده‌ڵێت ئه‌مشه‌و عه‌فرین كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین!".
رێدوور خه‌لیل گوتی: "به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له شاره‌كه و به‌رگریكار له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین هه‌ن، كه هه‌رگیز رێگه ناده‌ن، سوپای توركیا و گروپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له‌و شاره نزیك ببنه‌وه" و هۆشداریشی دایه توركیا، "له‌ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، ئه‌نجامه‌كان به كاره‌سات له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت و باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت بۆیان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین، به گاڵته‌جاڕییه‌وه وه‌سفی ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردوغانی كرد و گوتی، "واتا ئه‌مشه‌و عه‌فرین كۆنترۆڵ ده‌كات؟ ئه‌ردوغان درۆ له‌گه‌ڵ جیهان ده‌كات. نازانم چۆن ده‌بێت!".
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان زۆر له عه‌فرین نزیك بوونه‌ته‌وه و په‌نا به‌خودا ئه‌مشه‌و به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین"، دوای ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردوغانیش، نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه و، پاساوی بۆ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان هێنایه‌وه گوایا "مه‌به‌ستی سه‌رۆك كۆمار گه‌مارۆدانی ئه‌و شاره‌یه".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاش له‌كاتێكدایه، كه به‌ر له دوو رۆژ سوپای توركیا گه‌مارۆدانی عه‌فرینی راگه‌یاندبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، عه‌فرین و 90 گوندی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌یان نیمچه گه‌مارۆداوه، نه‌ك گه‌مارۆدانی ته‌واو.
H.B