به ڤيديۆ.. له ئه‌رده‌ن سێ سه‌ربازى ئه‌مريكا به‌م جۆره كوژران
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌رده‌ن گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و هێرشه‌يان بڵاوكرده‌وه، كه له كۆتايى ساڵى رابردوو كرايه سه‌ر ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ئه‌مريكا و به هۆيه‌وه سێ سه‌ربازى ئه‌مريكى كوژران.
له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا، ديمه‌نى ده‌ستڕێژى سه‌ربازێكى ئه‌رده‌نى به ناوى معارك ئه‌بو تايه ده‌رده‌كه‌وێت كه له ده‌روازه‌ى سه‌ربازگه‌يه‌ك له ئۆتۆمبێلى سه‌ربازانى ئه‌مريكاى ده‌كات.
فه‌رمانده‌يه‌كى فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌رده‌ن رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌رده‌نييه پێچه‌وانه‌ى رێنماييه سه‌ربازييه‌كان ره‌فتارى كردووه و له حاڵه‌تى به‌رگريكردندا نه‌بووه له خۆى و هيچ فه‌رمانێكى بۆ ته‌قه‌كردن پێ نه‌بووه و به هۆى كاره‌كه‌شيه‌وه زانيويه‌تى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مريكيانه به ئه‌رك چوونه‌ته ده‌ره‌وه و كاتى گه‌ڕانه‌وه‌شيانى زانيوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌بو تايه به گوێره‌ى رێككاره ياساييه‌كان دادگايى كراوه و به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كان و دانپێدانانى خۆى سزاى بۆ دياريكراوه.