باشووری کوردستان ڤيديۆى ئه‌و هاووڵاتييه‌ى كوژرا له‌ كوردستان 24 ببينه‌

ڤيديۆى ئه‌و هاووڵاتييه‌ى كوژرا له‌ كوردستان 24 ببينه‌
محەممەد حەسەن كە كاری ئاڵوگۆڕی دراوی دەكرد لەناو گەراجی ئۆتۆمبێلی بازاڕی داون تاون كوژرا

K24 – هه‌ولێر:

ھاووڵاتییه‌كی شاری ھەولێر بەناوی محەممەد حەسەن كە كاری ئاڵوگۆڕی دراوی دەكرد لەناو گەراجی ئۆتۆمبێلی بازاڕی داون تاون كوژرا، خێزانه‌كه‌ى رەتیدەكەنەوە كێشەیان لەگەڵ كەس ھەبووبێت و ھاوڕێكانیشی ھۆكارەكە بۆ نەبوونی ئەمنیەت لەو شوێنە دەگەڕێننەوە و دەڵێن تەنانەت كامێرای چاودێریشی لێنیە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیسی ھەولێریش بەردەوامە و ئاشكراشی دەكەن لەمەودوا خۆیان ئەو شوێنانە دەپارێزن.

هاوكات پێشتر، دیمه‌نی ئه‌و هاووڵاتییه‌ كوژراوه‌ له‌ زوومی كامێرای كوردستان 24 ده‌رچووه‌ له‌ نێو بازاڕی دۆلار فرۆشاندا.

9. sidebar1_home_page