بارزانی: په‌كه‌كه به تیرۆریست نازانین
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" به تیرۆریست پۆلێن ده‌كه‌ن؟ گوتوویه‌تی "ئێمه جیاوازیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه و سه‌رنجی زۆرمان له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێنیان ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها له باره‌ی ره‌فتاره‌كانی ئیخوان موسلمین له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و ئه‌و گرووپانه‌ی له زۆر وڵات‌دا وه‌ك تیرۆریست پۆلێن كراون، رۆژنامه‌كه هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسیوه‌و بارزانی له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی "ئێمه دژی هه‌ر رێكخراوێكین هانی توندوتیژی بدات، له كوردستانی عێراق هیچ رێكخستنێكی ئیخوان موسلمین بوونی نییه، له‌وانه‌یه لێره و له‌وێ ئه‌حزابی هاوسۆزیان هه‌بێت، به‌ڵام له واقیعدا سێ حزبی ئیسلامی هه‌یه (یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هه‌ندێك له سه‌له‌فییه‌كان) ئه‌وانیش نكۆڵیان له‌وه كردووه كه رێكخراوی ئیخوانیی بن. هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیشیان له سنووری خۆیدا ته‌حه‌مول ده‌كرێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هیچ حزبیكی ئیسلامی سونی یان شیعی، به هزرێكی تونده‌وه ده‌ست له كاروباری ده‌وڵه‌ت وه‌ربدات".