دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ دەستپێدەکات

چەند تۆمەتێکی ئاراستە دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

تیمی یاسایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، داوا دەکەن، بە زوویی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، بێ تاوانیی ترەمپ بسەلمێنێت.

ئەو تیمە لێپرسینەوە لە ترەمپ بە "پێشێلی دەستوور" دەزانن، بەڵام خانەی لێپرسینەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، "ترەمپ لە گەندەڵی تێوەگلاوە و هەوڵی فێڵکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتوو داوە".

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9 بە کاتی هەولێر، خستنەڕووی سکاڵاکان دەستپێ بکات.

دۆناڵد ترەمپ بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی تۆمەتبارکراوە، بەوەی  فشاری خستووەتەوە سەر ئۆکراینیا، لێپێچینەوە لەگەڵ جۆ بایدن، رکابەری سەرۆکایەتیی ترەمپ، بکەن.

لە ماوەی دادگاییەکە، سیناتۆرەکان بۆ ماوەی شەش کاتژمێر گوێ لە مشتومڕەکان دەگرن، ئەمەش بۆ ماوەی شەش رۆژ لە هەفتەیەکدا بەردەوام دەبێت. بەرپرسی دادوەریی ترەمپ، جۆن رۆبێرتس، لەبری ترەمپ داکۆکی لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات. ئەمەش دەبێتە سێیەم جار لە مێژووی ئەمەریکا، لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆک بکرێت.

لە دوای دادگایکردنەکە، دەبێت 3/2 سیناتۆرەکان دەنگ لەسەر ئەوە بدەن کە ترەمپ لەسەر کارەکەی لاببرێت، واتە لە کۆی 100 سیناتۆر، دەبێت 67 سیناتۆر دەنگ بە دوورخستنەوەی ترەمپ بدەن، بەڵام ئەمە ئەستەمە رووبدات، چونکە پارتی کۆمارییەکان، زۆرینەن. دیموکراتەکان کە دژی ترەمپن، تەنها 47 کورسیان هەیە.

 BBC