قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری توركیا هه‌ڵده‌ته‌كێنێت
K24- هه‌ولێر:
بە گوێرەی راپۆرتێكی میدیایی، لە ساڵی 2022 كارەساتیكی ئابووریی گه‌وره چاوەروانی توركیا دەكات.
ئاژانسی "ستاندەرد ئاند پۆری گلوبال" له راپۆرتێكدا پێشبێنی كرد، كه له ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوودا، بەھای لیرەی توركی بگاته نزمترین ئاست و بەرزبونەوەی قەرزە نەگەڕاوەكانی ئه‌و وڵاته‌شی بە 8%ی خەمڵاند.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه رێژەی ھەڵاوسان لەو وڵاتەدا گەیشتۆتە 25%، كه ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌و وڵاته لێدراوه.
بە گوێره‌ی شارەزایان، خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی توركیا بۆ زیادبوونی ھاوردەكانی تۆركیا، بەرزبونەوەی نرخی نەوت، دابەزینی ئاستی پێدانی قەرزی بانكی، چونەدەرەوەی سەرمایەی توركیا بۆ وڵاتانی بیانی و بەرزبونەوەی ئاستی ھەڵاوسان دەگەرێتەوە.
H.B