رامۆس له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی یانه‌ی یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی راگه‌یاند، سێرخیۆ رامۆس كاپتن و سه‌ركرده‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: هه‌موومان شانازیت پێوه ده‌كه‌ین، تۆ شوێنێكی گه‌وره‌ت له مێژووی ریال مه‌درید هه‌یه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رۆیشتنی كریستیانۆی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس راگه‌یاند و سووپاسی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌شی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه، راسته‌وخۆ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆی راگه‌یاند.
دوای ئه‌م هه‌واڵه، سێرخیۆ رامۆس له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: گۆڵه‌كانی تۆ و ژماره و ریكۆرده‌كانت خۆی قسه ده‌كات، تۆ له مێژووی ریال مه‌درید پێگه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رزت هه‌یه و هه‌رگیز هانده‌رانی ئه‌و یانه‌ی تۆ له‌بیر ناكه‌ن، منیش زۆر خۆشحاڵبووم كه ته‌مه‌نێكم له یاریكردن له پاڵ تۆ به‌سه‌ر برد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ماوه‌ی 9 وه‌رز له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 451 گۆڵی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كردووه و بۆته گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه و 16 ناسناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.