له سنووری كه‌ركووك داعش هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوورى كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به رێكخراوی داعش، هێرشی سه‌ر ماڵی یه‌كێك له كارمه‌ندانی پۆلیس له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به سایتی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاند، 10 چه‌كداری داعش له گوندی "كه‌فتان جرێسات"ـی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌باسی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی بنكه‌ی پۆلیسی "ته‌ل زه‌هه‌ب" به‌ناوی "سایر خه‌لیل ئیبراهیم جبووری" و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "له هێرشه‌كه‌دا ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیس و دوو له براكانی كوژران و هاووڵاتیێكی ئه‌و گونده‌ش له‌كاتێكدا برینداربوو، كه چه‌كداران له هه‌وڵی دزه‌كردن بوون بۆ ناو گونده‌كه‌یان".
H.B