سه‌رما به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ده‌سته‌ی چاودێری كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شه‌پۆلێكی سه‌رما روو له ناوچه‌كه، به تایبه‌تیش باكوور و باشووری كوردستان ده‌كات و ماوه‌ی پێنج رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و ده‌سته‌یه، پێشبینی ده‌كرێت تا رۆژی پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان بگاته پله‌كانی ژێر سفر و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر بارین ده‌ستپێبكات.
ده‌سته‌ی چاودێری كه‌شوهه‌وا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه به هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌سۆته‌یه‌وه ده‌بێت كه له توركیاوه دێت، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش، خۆڵبارانی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
له ئێستاشدا شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە ئەمڕۆەوە ئەو شەپۆڵە باشووری کوردستانیش بگرێتەوە.