سعوودیه: هێرشێكی تیرۆریستی پووچه‌ڵ كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "العربیة"ی سعوودی بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته، هێرشێكی تیرۆریستیان له باكووری ریازی پایته‌خت پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵه سعوودییه، له هێرشه‌كه چوار "تیرۆریست" كوژراون، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای "الزلفی" له باكووری ریاز.
پارێزگای "الزلفی"، به دووری 250 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
تا ئێستا ناسنامه‌ی كوژراوان ئاشكرا نه‌كراوه و ورده‌كاری له باره‌ی ئه‌نجامده‌رانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئ. م