ئێران دانووستانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران ره‌تيكرده‌وه، دانووستانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا بكات.
تاران رايگه‌ياند، واشنتن، پێشێلى رێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به دۆسيه‌ى به‌رنامه‌ى ناووكى ئێرانى كردووه.
ئه‌مه‌ريكا، له سه‌ره‌تاى مانگى ئايارى رابردوو، له‌و رێككه‌وتنه كشايه‌وه، كه وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له ته‌مموزى 2015 واژوويان كردبوو.
برايان هوك، نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئێران، رايگه‌ياند، ده‌مانه‌وێت دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ره‌فتارى بگۆڕێت و مووشه‌كه باليستييه‌كانيشى بخرێنه چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێكى نوێ.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، رايگه‌ياند، ئێمه رێككه‌وتنى كه‌سى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ناكه‌ين و رێككه‌وتنێكمان هه‌يه كه نێوده‌وڵه‌تييه و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پشتيوانيان كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر