به ڤیدیۆ.. تره‌مپ ماكرۆن ده‌خاته هه‌ڵوێستێكی ناخۆشه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی پێشوازیكردنی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی سپی، دووچاری هه‌ڵوێستێكی سه‌یر بوون، ئه‌ویش لابردنی داوه مووێك بوو له‌سه‌ر شانی ماكرۆن.
تره‌مپ له به‌رده‌م كامێرای میدیاكان، به ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستا ماكرۆن له بوونی ئه‌و داوه مووه ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵكو خۆی بۆی لابرد و له نێو ده‌نگی پێكه‌نینی رۆژنامه‌وانان، تره‌مپ گوتی: "هه‌مووان باس له په‌یوه‌ندی به‌هێزی ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش راسته. هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو نییه. شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه لێره له‌گه‌ڵ یه‌كین".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئه‌و داوه مووه لاده‌به‌م، ده‌بێت (ماكرۆن) بكه‌ینه نموونه‌یی، ئێستا ئه‌و نموونه‌ییه".
سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی ماكرۆن و بریجیتی هاوسه‌ری بۆ ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایه بۆ ئه‌و وڵاته، له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه.
ا. م