"ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق داگیر بكاته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق كه گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/2/2018 رایانگه‌یاندووه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پلان بۆ دووباره داگیركردنه‌وه‌ی عێراق داده‌ڕێژێت" و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی به‌ناوی ئۆفیسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه‌ته ته‌ڵه‌ی واشنتنه‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كوردستان24 ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بینیووه، حزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا به مه‌به‌ست دزه‌ی به هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی له عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یانی كردووه، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش په‌له‌ی كردووه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی لای خۆیه‌وه راگه‌یاندووه".
روونیشیانكردووه‌ته‌وه كه سه‌عد حه‌دیسی كه‌وتووه‌ته ته‌ڵه‌ی واشنتنه‌وه، چونكه دوای قسه‌كانی ئه‌و، ئیریك باهۆن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و واشنتن له‌م كاته‌دا نایه‌وێت یه‌ك سه‌ربازیش له عێراق بكیشێته‌وه".
هه‌ر بۆیه حزبوڵڵای عێراق، واشنتن به هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی پلانی داگیكردنه‌وه‌ی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات. رۆژی سێشه‌ممه، گوته‌بێژه‌كه‌یان گوتبووی: "ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه‌و له هه‌ر ساتێك‌دا رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، جا به‌ناوی راوێژكار یان راهێنه‌ر یان هه‌ر ناوێكی دیكه لێره‌بن، جیاوازیی نییه و ئه‌و چه‌كانه‌ی هێزه‌كانمان كه ماوه‌یه‌كه بێ ده‌نگن، به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌وه ته‌قه‌كردن".