ڤیدیۆی نوێی خاشقچی و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا ڤیدیۆی نوێی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی و خه‌دیجه جه‌نگیزی ده‌ستگیرانیان بڵاوكرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و دیارنه‌مێنێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌ی خه‌به‌ر رایگه‌یاند: "خاشقچی 7 رۆژ پێش دیارنه‌مانی، شوقه‌یه‌كی له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی تۆپقاپی له ئیستانبوڵ كڕیبوو، كامێراكانی چاودێریش جموجوڵی خاشقچی و ده‌ستگیرانه‌كه‌یان بۆ شوقه‌كه تۆماركردووه له‌و ماوه‌یه‌دا".
له تۆماره ڤیدیۆیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، خاشقچی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌و رۆژه‌ی چوو بۆ كونسوڵخانه‌كه و دیارنه‌ما، له به‌رده‌م شوقه‌كه كاتژمێر 4:57 خوله‌كی به‌یانی چاوه‌ڕوانی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كات، كاتژمێر 12:17 خوله‌ك جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه شوقه‌كه.
به‌ڵام هه‌مان رۆژ 2/10/2018 كاتژمێر 1:14 خوله‌ك چووه ناو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی سعوودیه به فه‌رمی مردنی ناوبراوی به‌هۆی كێشه و شه‌ڕه ده‌ستی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه راگه‌یاند.
Cemal Kaşıkçı'nın son görüntüleri ortaya çıktı pic.twitter.com/w8T2LofRDh
— F5Haber (@f5haber) ٢٠ أكتوبر ٢٠١٨