كۆمپانیای زین ئۆفەرێكی نوێ پێشكەش بە بەكارھێنەرانی هه‌ولێر و دهۆك دەكات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای زین، لە ھەرێمی كوردستان و بە تایبەت لە سنووری ھەولێر و دھۆك، ئۆفەرێكی نوێ پێشكەش بە بەكارھێنەرانی دەكات، بەڕێوبەری كۆمپانیاكەش رایگه‌یاند، لە داھاتوودا سوپرایزی گەورەتریان بۆ بەكارھێنەرانیان لە ھەرێمی كوردستان دەبێت.
كۆمپانیای زین له 2010ه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كار كردووه.
به گوێره‌ی ئۆفه‌ره نوێیه‌كه، به‌كاربه‌ر ده‌توانێت رۆژانه، 500 میگابایت ئینته‌رنێت و 2 كاتژمێر قسه‌كردن بۆ ناو تۆڕ و نیو كاتژمێریش بۆ تۆڕه‌كانی دیكه قسه بكات و هه‌فتانه هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه به 3 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌كرێت.
كۆمپانیای زین 16 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له عێراق هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و وه‌ك به‌رپرسانی كۆمپانیاكه رایده‌گه‌یه‌نن، ئۆفه‌ری دیكه و سوپرایزیان بۆ به‌كارهێنه‌رانیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.