ئه‌ردۆغان داگیركردنی عه‌فرینی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/3/2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاند: "ناوه‌ندی شاری عه‌فرین تا كاتژمێر 08:30 به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و ئاڵای توركیا له شاره‌كه هه‌ڵكراوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی گوله‌نییه‌كان دژی توركیا به‌كارده‌هێنرێن و ئیمه ده‌زانین چۆن شه‌ڕ له سووریا به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌باره‌ی داگيركردنى شاری عه‌فرین بڵاوده‌كریته‌وه‌و سوپای سووریای ئازاد كه میلیشیایه‌كی سوورییه و شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كات رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی یه‌په‌گه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كشاونه‌ته‌وه‌و هێزه‌كانیان رووبه‌ڕووی هیچ به‌رگرییه‌ك نه‌بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها پێشتر روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه: "سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرینه‌وه‌و شه‌ڕیكی قورس روویداوه‌و هێشتا به‌شێكی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌ناو شاری عه‌فریندا ماونه‌ته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا ئاژانسی فورات نیووز نزیك له په‌كه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه و مه‌حموودیه‌ی ناو شاری عه‌فرین، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌كدارانی توركیا و میلیشیاكانی سووریا كوژراوون و به دیل گیراوون.
سه‌رچاوه‌كانی فورات نیووز ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای بۆمبابارانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌دا سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و دیلیان هه‌یه و تا ئێستا شه‌ڕه به‌رده‌وامه.
به‌ڵام تا ئیستا هێزه‌كانی یه‌په‌گه كه ماوه‌ی 58 رۆژه دژی هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا له شه‌ڕدان، به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه رانه‌گه‌یاندووه.