سعوودیه ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی جیهان به رۆبۆت خانوو درووست بكات
K24 - هه‌ولێر:
پشكه‌كانی كۆمپانیای فاست بریك رۆبۆتیكسی ته‌كنه‌لۆژیا, كه نووسینگه‌كه‌ی له ئوسترالیایه به‌رز بووه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 100 گرێبه‌ستی كڕینی رۆبۆتی درووستكردنی خانوونی له حكوومه‌تی سعوودیه‌وه پێشگه‌یشت.
به گوێره‌ی یاداشتی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سعوودیه، له ماوه‌ی داهاتوو حكوومه‌تی ریاز 50 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌و رۆبۆتانه درووست ده‌كات.
به‌و پێیه‌ش سعوودیه ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات له جیهاندا، كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و خانوو، به رۆبۆتی Hadrian-X هادريان ئێكس، درووست بكات، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فاست بریكه‌وه درووستكراوه.
ئه‌و رۆبۆتانه به‌شێوه‌یه‌كی خودكار، خشت و بلۆك به گوێره‌ی نه‌خشه‌ى داڕێژراو له‌سه‌ر یه‌ك ریز ده‌كات، ئه‌وه‌ش به كاتێكی پێوانه‌یی و به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر، هاوكات چیمه‌نتۆ و مه‌وادی پێویستش به‌كارده‌هێنێت.
فاست بریك ئاشكرای كردووه، سعوودیه ده‌یه‌وێت تا ساڵی 2022 زياتر له 1.5 ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بنیات بنێت.