به ڤيديۆ.. ئاڵا تاڵه‌بانى: "شانازى به خيانه‌ته‌كه‌مه‌وه ده‌كه‌م"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كوتله‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاڵا تاڵه‌بانى رايگه‌ياند،"ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ "يه‌كپارچه‌يى عێراق"، "خيانه‌ت" بێت، ئه‌وا؛ "شانازى به‌و خيانه‌ته‌يه‌وه ده‌كات و له‌سه‌ريشى به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاڵا تاڵه‌بانى، كه پێشتر ره‌چه‌ڵه‌كى خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى گه‌ڕاندبوويه‌وه بۆ سه‌ر هۆزى ئه‌سه‌دى شيعه، له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه له سايته عێراقييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه تۆمه‌تبار كراوه به "خيانه‌ت" و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه خيانه‌ت بێت، شانازى پێوه‌ده‌كه‌م".
ساڵى رابردووش، ئاڵا تاڵه‌بانى له كه‌ناڵى ئافاقى سه‌ر به نورى مالكى ده‌ركه‌وت و به هۆى داكۆكيكردنى له يه‌كپارچه‌يى خاكى عێراق و دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، يه‌كێك له ميوانانى به‌رنامه‌كه، پێشنيازى بۆ كرد، ناوه‌كه‌ى له ئاڵا تاڵه‌بانييه‌وه بگۆڕێت بۆ "ئاڵا عێراقى"، له به‌رامبه‌ريشدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به سه‌رسوڕمانه‌وه به ميوانه‌كه‌ى گوت: "گومانت له عێراقچێتييه‌كه‌م هه‌يه"، ئه‌ويش له وه‌ڵامدا گوتى: "به پێچه‌وانه‌وه تۆ زياتر له‌من عێراقچى و نيشتيمانپه‌روه‌رى".
سه‌رچاوه: به‌غدادنيوز
ئ.ر