حەلبووسی: بودجە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال تەرخان دەکەین

"دەبێت هەموولایەک هاوکاربن بۆ نە گەڕانەوەی داعش"

K24- هه‌ولێر:

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی قەزای شێخانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کرد.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، حەلبووسی رایگەیاند: "بودجەی تایبەت تەرخان دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال".

گووتیشی: "پێویستە هەموو لایەنەکان لە یاسادانان و حکوومەت هاوکاربن بۆ رێگری کردن لە گەڕانەوەی داعش".

ئاماژەشی بەوەش کرد، سەردانی مەزارگەی لالش دەکات تاکو پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان بکات و بەشدار بێت لە جەژنەکەیان.

بڕیارە، حەلبووسی دواتر سەردانی بەرپرسانی باڵای هەرێم بکات و رەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی حکوومەتی عێراق تاوتوێبکات.