فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ یه‌كده‌نگن

فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ كه‌متر له‌ 17% ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

فراكسیۆنە كوردستانییەكان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوورن لەسەر یەكھەڵوێستی خۆیان بەرامبەر به‌پشكی كورد لە بوودجەی ساڵی 2018، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندبوو كورد بوونەتە دوو بەش و بەشێكیان بەو بەشە بوودجەیە ڕازین كە بەغدا بۆی دیاریكردوون.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، فراكسیۆنە كوردییەكان لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە، داواكارییەكی حەوت خاڵییان ئاراستەی حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووە، تێیدا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ كه‌متر له‌ 17% ره‌تكردۆته‌وه‌، داواشیان كردووە رێژەی خەرجییەكانی سیادی لە 25% ـەوە بۆ 39% بەرز نەكرێتەوە، جگە لەوەی ناڕازین لەوەی لەپرۆژە یاساكە ھیچ بوودجەیەكی تایبەت بۆ ھێزی پێشمەرگە دیاری نەكراوە.