تاران: گه‌رووى هورمز له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دايه‌

ئێران سه‌رقاڵى درووستكردنى ژێرده‌ريايى نوێيه‌

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ريايى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حسێن خانزادى، رايگه‌ياند، ئێران به‌ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر گه‌رووى هورمزدا ده‌شكێت.

خانزادى گوتيشى: هێزى ده‌ريايى كۆمارى ئيسلامى ئێران سه‌رقاڵى درووستكردنى ژێرده‌ريايى نوێيه‌.

ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ريه‌ك له‌ ژێرده‌رياييه‌كانى فاتح و غه‌دير ده‌ستكردى ناوخۆى ئێرانن و له‌و رووه‌وه‌ پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ستهاتووه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، يه‌ك له‌ سێى بازرگانى جيهان به‌ گه‌رووى هورمزدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و گه‌رووى به‌ ته‌واوى له‌ ژێر كۆنترۆڵى كۆمارى ئيسلاميدايه‌.

ئه‌م په‌يامه‌ى خانزادى له‌ كاتێكدايه‌، رۆژ له‌ دواى رۆژ بازنه‌ى سزادانى ئێران فراوانتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه‌ هيچ كڕيارێك بۆ نه‌وتى ئێران نه‌هێڵێته‌وه‌.

ئ.ر