كوردستان 24 ده‌چێته‌ ناو تووشبوانی كۆرۆنا

له‌ رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه‌ ئێش و ئازاره‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

کوردستان ٢٤ دەچێتە ناو تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر، بەشێك لە تووشبووان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

یەکێك لە تووشبووان دەڵێت: كاتێك سەرئێشەیەکی زۆری ھەبووە، سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە توشی ڤایرۆسەکە بووە.

تووشبووێكی دیكه‌ كه‌ هاوكات كارمه‌ندی ته‌ندروستییه‌‌ دەڵێت: ١١ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی توشی ئه‌و په‌تایه‌ بووە، دۆخی ته‌ندروستی باوكیشی ناجێگیره‌. داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و په‌تاكه‌ به‌ جددی وه‌ربگرن.

هاوكات دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر دووپاتی رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته‌ بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌، پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شاری هه‌ولێریان بۆ پیشوازیكردن له‌ تووشبووانی خۆرۆنا ئاماده‌ كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ لە ھەولێر لە دوو نەخۆشخانە تایبه‌ت كراون بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەکیش پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە نیشانە یان گومانی ڤایرۆسەکەیان هه‌يه.

H.B