عێراق مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌و میسرییانه ده‌بڕێته‌وه كه پێشتر له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراقی ئاشكرایكرد، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، شاندێك له به‌غداوه سه‌ردانی قاهیره ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ناسنامه بۆ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی میسر ده‌ربكات، كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی عێراق كاریان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" راگه‌یاندووه، "شاندی عێراقی به‌ڵگه‌كانی ئه‌وانه وه‌رده‌گرێت، كه مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینییان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌كانیان وه‌رگرن، چ ئه‌گه‌ر خۆیان له ژیان مابن، یانیش میراتگره‌كانیان ئه‌گه‌ر كۆچی دواییان كردبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و میسرییانه‌ی مووچه‌یان له عێراق بۆ ده‌بڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ن كه له ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له دامه‌زراوه حكوومییه‌كانی عێراق كاریان كردووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه میسرییانه دیاریكرابێت كه ئه‌و بڕیاره عێراقییه ده‌یانگرێته‌وه.
پێشتریش حه‌مدی ئیمام، سه‌رۆكی ژووری په‌یوه‌ندیكردن به كرێكارانی میسر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه سه‌ر به ژووری بازرگانی ئه‌و وڵاته‌یه، رایگه‌یاندبوو، "میسر هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له عێراق كار ده‌كه‌ن، بگه‌ینێته ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و میسرییانه‌ی له عێراق كارده‌كه‌ن، له‌نێوان 100 بۆ 150 هه‌زار كه‌سه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 نزیكه‌ی 23 ترلیۆن دینار كورتهێنانی تێدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه نه‌یتوانیوه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكات و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی وه‌ك خۆی بنێرێت.
H.B