تاكه یانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه
ڤێرۆنا تاكه یانه‌یه له‌نێو پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی خوله نێوخۆییه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
له گه‌ڕی شازده‌می سێریا ئه‌ی كیێڤۆ ڤێرۆنا بووه میوانی سپال، به درێژایی یارییه‌كه هه‌ردوو یانه له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
كیێڤۆ له ماوه‌ی 16 گه‌ڕدا نه‌یتوانیوه هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك تۆمار بكات و به 9 دۆڕان و حه‌وت یه‌كسان بوون له دوایه‌مین ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها تاكه یانه‌یه له‌نێو پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا له‌م وه‌رزه خاوه‌نی هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك نییه.