بڕیارێکی کوردستان 24 دەبێتە جێگه‌ی سەرنجی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی یەکێتی ئەوروپا
K24 - برۆكسل:
پابه‌ندبوونی په‌یامنێری كوردستان 24، به بڕیاری دامه‌زراوه‌كه‌ی له پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به خۆپارێزی له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له پرێس كۆنفرانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج.
لە پرێس کۆنفرانسی ئورسولا ڤۆندەرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، لە بروکسل سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپارێزی، بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان 24 له برۆكسل به جێبه‌جێكردنی رێنمایی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ په‌یامنێرانی، به ده‌مامك و ده‌ستكێشه‌وه ئاماده‌ی پرێس كۆنفرانسه‌كه بوو، به‌وه‌ش بووه جێی سەرنجی ئامادەبووانی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە و لێیدەپرسن کەس ئەو رێکارانەی نەگرتووه‌تەبەر و پێویست ناکات.
له به‌رامبه‌ردا، بارزان حه‌سه‌ن پێیگوتن، بڕیاری دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24ـه بۆ په‌یامنێر و كارمه‌ندانی، ده‌بێته رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بگرینه‌به‌ر، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركراوه و ده‌بێت له ده‌ره‌وه و له كاتی كار، ده‌ستكێشك و ده‌مامك به‌كاربهێنن.
ئه‌وه‌ش بووه جێی سەرنجی هەمووان و گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت و وێنه‌كانی لەسایتی فەرمی و لەگەڵ هەواڵی کۆنفرانسەکە لە سایتی یەکێتی ئەوروپا بڵاوده‌كرێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24، سه‌ره‌ڕای بڕیاردان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ په‌یامنێران و كارمه‌ندانی، به چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی میدیاییش له گرتنه‌به‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شداره و رۆڵێكی كارای بینیوه.
ئ. م