دڕندهيهكى نامۆ و ترسناك هاوشێوه‌ى مرۆڤه و سه‌گ ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له دانيشتوانى شارى سانتافيهى ئه‌رجه‌نتين، سكاڵايان له هه‌مبه‌ر دڕندهيهكى نامۆ ده‌ربڕيوه كه له‌م مانگه‌دا دوو سه‌گى كوشتووه و ئه‌وان ده‌ڵێن، دڕنده‌كه هاوشێوه‌ى مرۆڤه.
يه‌كێك له‌و هاووڵاتيانه، توانيويه‌تى وێنه‌ى دڕنده‌كه بگرێت و ئه‌وانه‌ى بينيويانه، ده‌ڵێن، ئه‌و دڕنده‌يه نيوه‌ى له مرۆڤ و نيوهشى له سه‌گ ده‌چێت.
رۆژنامه‌ى (Standard)ى ئه‌رجه‌نتينى بڵاويكردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكى ناوچه‌كه داوايان له پۆليس و هێزه ئه‌منييه‌كان كردووه، چاره‌سه‌رێكى ئه‌و كێشه‌يه بكه‌ن.
هه‌ندێك پێيان وايه، دڕنده‌كه له حوشتريش ده‌چێت، به‌و پێيه‌ى سه‌رى بچووكه و ملى درێژه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم