لەبارەی شەڕی دوو بنەماڵەی دەڤەری راپەڕین روونكردنەوە دەدرێت

"بە ھۆی رووداوەكە 8 كەس كوژراون و 9 دیكەش بریندارن"

K24 - رانیە

لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە رایگەیاند، لە شەڕوپێکدادانەکەی دوو بنەماڵەی دەڤەری راپەڕین، كە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی روویداوە، 8 کەس کوژران و 9 كەسی دیکەش برینداربوون، لەنێو بریندارەکاندا 3 کارمەندی هێزەکانی پۆلیس هەن و تەندروستی بەشێك لە بریندارەکان ناجێگیرە".

گوتیشی: "دوای رووداوەكە ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایش خرانە حاڵەتی ئامادەباشی و لەناوچەكە بڵاوەیان پێكراوە، ئێستا دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە، پێنج كەس لە تۆمەتباران دەستگیركراون".

رائید شۆڕش ئیسماعیل، روونیكردەوە: "رووداوەكە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە و سەرەتا شەڕەكە لەنێو بازاڕی حاجیاوا دەستیپێكرد و ھاووڵاتییەك دەستڕێژی گولـلەی لە ھاووڵاتییەكی دیكە كرد و گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو، دواتر كێشەكە لەناو گوندی كڵاوسورانی سەر بە ناحییەی چوارقوڕنە پەرەی سەند و ژمارەیەك كەسی دیكە كوژران و برینداربوون".

راشیگەیاند: "ھۆكاری سەرەكی ئەو جۆرە كێشانە ئەوەیە كە خەڵك لە دەرەوەی دادگا، پەنا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەبەن، بۆیە ناتوانرێ كێشەكان وەك پێویست بنبڕ بكرێن".

ئێوارەی دوێنێ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەی خەڵكی كڵاوسورانی سەر بە ناحییەی چوارقوڕنەی قەزای رانیە روویداو جگە لە كوژرانی 8 كەس و برینداربوونی 9 كەسی دیكە، رووداوەكە بووە ھۆی تێكچوونی دۆخی دەڤەری راپەڕین.

ھ.م