پاسداران: به‌عس و بنه‌ماڵه‌ى سه‌دام هانى توندوتيژييه‌كانى ئێرانيان داوه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، بنه‌ماڵه‌ى سه‌دام حوسێن و حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه له پشت خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئێرانه‌وه بوونه.
وته‌بێژى سوپاى پاسداران عه‌ميد ره‌مه‌زان شه‌ريف رايگه‌ياند، تاران زانيارى ئه‌وتۆى ده‌ستكه‌وتووه، كه حزبى به‌عس و بنه‌ماڵه‌ى سه‌دام حوسێن له پشت كرده‌وه تێكده‌رانه‌كانى ئێرانه‌وه بوون و ئه‌وان خه‌ڵكيان هانداوه.
ره‌مه‌زان شه‌ريف گوتيشى: "هه‌ريه‌ك له نه‌يارانى ئێران له‌وانه رێكخراوى موجاهيدينى خه‌لق و بنه‌ماڵه‌ى سعود و لايه‌نگرانى پاشايه‌تى و ئه‌مريكا و حزبى به‌عس هانده‌رى خۆپيشاندانه‌كانى ئێران بوون".
ناوبراو به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێرانى راگه‌ياندووه، "هيچ گومانى تێدا نييه بنه‌ماڵه‌ى سه‌داميش ده‌ستيان له‌و پيلانانه هه‌بووه".
له كۆتايى ساڵى رابردوودا شه‌پۆلێكى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى له ئێران سه‌ريانهه‌ڵدا و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته خۆپيشانده‌رانيان به گێره‌شێوێن و تێكده‌ر و به‌كرێگيراوى ئه‌مريكا و ئيسرائيل تۆمه‌تبار كرد.