رێبوار تاڵه‌بانى ده‌نگۆى ده‌ركردنى بڕيارى ده‌ستگيركردنى ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سايته عێراقييه‌كان بڵاويانكرده‌وه، به تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنى سامانى گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له لايه‌ن دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌ستپاكى بڕيارى ده‌ستگيركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ركراوه و له به‌رامبه‌ريشدا نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێبوار تاڵه‌بانى، ده‌ركردنى وه‌ها بڕيارێكى ره‌تكرده‌وه.
سايتى سۆمه‌ريه نيوز و شه‌رقييه‌نيوز له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى كه‌ركووك بڵاويانكرده‌وه، رێبوار تاڵه‌بانى له لايه‌ن دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌ستپاكييه‌وه تۆمه‌تبار كراوه به خه‌رجكردنى 76 مليۆن دينار بۆ مه‌به‌ستى تايبه‌تى خۆى و له ده‌ره‌وه‌ى رێنمايى ياساييدا.
ئاماژه‌يان به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و دۆسيه‌يه ره‌وانه‌ى دادگاى كه‌تن كراوه و ئه‌گه‌ر ناوبراو ئه‌و پاره‌يه نه‌گێڕێته‌وه، ئه‌وا دادگاييده‌كرێت.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئه‌و ده‌نگۆيه ره‌تده‌كاته‌وه، كه كه‌ناڵێكى ئاسمانى بڵاويكردووه‌ته‌وه له باره‌ى ده‌ركردنى بڕيارى ده‌ستگيركردنى له لايه‌ن دادگاى ده‌ستپاكى كه‌ركووكه‌وه.
له باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى شه‌رقييه نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵێكى شكستخواردووه به ئامانجى فشار خستنه سه‌ر رايگشتى و دادگاى عێراقى بۆ وروژاندنى كێشه و به‌ديهێنانى ئامانجى تايبه‌تى.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له دادگايه‌كى كه‌ركووك بڕيارى ده‌ستگيركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانى ده‌ركرا و به‌ڵام دواى تانه لێدان له بڕياره‌كه، دادگا ئه‌و بڕياره‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئ.ر