وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیی به نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتيكرده‌وه، واشنتۆن له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدايه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هانى حكوومه‌تى عێراق ده‌دات زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌خسێنێت تاكو بگه‌ن به ئامانجێكی خوازراو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یوه‌ندیييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، تیله‌رسن وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشيی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئاماده‌یيی وڵاته‌كه‌يشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
تيله‌ر‌سن خۆشحاڵیی خۆی بۆ هێوربوونه‌وه‌ی گرژيى هێڵه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ده‌ربڕی و دانبه‌خۆداگرتنی هه‌ردوولای بۆ پاراستنی ئارامی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ڕێزگرتن له شرۆڤه‌ى دادگای فیدراڵی عیراق سه‌باره‌ت ده‌ستوور، جه‌ختيشى له پاراستنى ئارامى كرده‌وه له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگێكی جدديى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتيكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه رايگه‌ياندووه ئاماده‌يه له ديالۆگێكى جدديدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها هيواى خواست ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان رۆڵى خۆيان له ده‌ستپێكردنى ديالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕن و له‌مباره‌يه‌وه هاوكار و پشتيوان بن.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و سه‌ره‌خۆشيی تيله‌سنى بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشوازی له هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوان.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته گه‌مارۆ‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگيرێت، به‌تایبه‌تی كه له بواری مرۆیی‌دا پێویستییه‌كی زۆريان هه‌یه، چونكه به‌شێكی هاوكارییه‌كان بۆ زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانانه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت.