"هه‌فته‌ی داهاتوو خولی نایابی كوردستان كۆتایی دێت"
بڕیاره گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان رۆژی شه‌ممه به ئه‌نجامدانی 4 یاری ده‌ست پێبكاته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 هه‌فته‌ی داهاتوو دوو گه‌ڕی دیكه له‌سه‌ریه‌ك له رۆژانی سێشه‌ممه و هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێت و كۆتایی به وه‌رزی خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه دێت.
سه‌فا نووری راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه دوایین 3 یاری ئه‌م وه‌رزه‌یان له هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژانی شه‌ممه، سێشه‌ممه و هه‌ینی ده‌كه‌ن.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كانی برایه‌تی، هه‌ندرێن و زێره‌ڤانی نزیكترین یانه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه.