شاسوار كه‌مپینێكی دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كۆمپانیانی نالیا، هه‌ڵمه‌تێكی له دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیا ، شاسوار عەبدولواحید ، كۆمپانیایەکی ئەمەریکی بە کرێ گرتووە، تا چەند دیدارێکی لە واشنتن بۆ رێک بخات بۆ ئەوەی لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی چالاکی وکەمپین بکات.
سایتی( ئیراک بیزنس نیوز) کە سایتێکی ئینگلیزییە و تایبەتە بە رووماڵکردنی بیزنسی عێراقی ، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەناوی مێرکوری (Mercury ) بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی کەمپەینێک لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان لە ئەمەریکا بەڕێوەببات و دیدار وچاوپێکەوتن بۆ شاسوار لەگەڵ چەند کۆنگرێسمان و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاو میدیا وناوەندەکانی لێکۆڵینەوە برەخسێنێ .
بەرپرسی جێبەجێکاری کەمپینەکەی شاسوار، کەسێکە بەناوی ئەیال فرانک کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای مێرکۆرییە و ئامۆزای ( شێری گراهام) ی هاوسەری قوباد تاڵەبانییە و پێدەچێت شاسوار لە رێگەی قوباد تاڵه‌بانیەوە ئەو کۆمپانیایەی ناسیبێت.
شاسوار عەبدولواحید، لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا دووجار سەردانی واشنتی پایته‌ختی ئەمەریکا کردووە و چاوی بە چەند کۆنگرێسمانێک کەوتووە و سیمێنارێکیشی کرد کە هەمووی هێرشکردن بوو بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.
پێشتريش هه‌فته‌نامه‌ى (باس) له ژماره (307) له رێكه‌وتی 25/10/2016 بڵاويكردووه‌ته‌وه، به پێى نووسراوێكى نووسينگه‌ى نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق كه له 14/6/2014 ده‌رچووه، كۆپييه‌كى نووسراوه‌كه ده‌ست هه‌فته‌نامه‌كه كه‌وتووه و د.حامد خه‌له‌ف، به‌رپرسى نووسينگه‌ى مالكى واژووى كردووه، نووسراوه‌كه بۆ به‌رپرسى بانكى بازرگانى عێراق نێردراوه و تێيدا داواكراوه بڕى 87 مليۆن دۆلار بدرێته كۆمپانياى چاڤى.
وه‌ك ئه‌وه‌ى له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، كۆمپانياى چاڤى به نووسراوى ژماره 641 له 25/5/2014 داواى له نورى مالكى كردووه به پێدانى ئه‌و قه‌رزه و نورى مالكيش له نووسراوه‌كه‌يدا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى 87 مليۆن دۆلار بۆ كۆمپانياكه, به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیاكه، ره‌تیده‌كاته‌وه.