باڵیۆزی توركیا له عێراق: نابێت په‌كه‌كه له شنگال بمێنێت
K24- نه‌ینه‌وا:
به رزگاربوونی نه‌ینه‌وا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، كێشه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كۆتاییان نه‌هاتوون، به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ش، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یه له سنووری ئه‌و پارێزگایه و بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، لای خۆشییه‌وه باڵیۆزی توركیا له به‌غدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق، له سه‌ردانێكدا بۆ شاری نه‌ینه‌وا دووپاتیكرده‌وه، له‌مێژه ده‌ستمان به دانوستان له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له عێراق به گشتی و ناوچه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته و به دیاریكراویش له شنگال و مه‌خموور كردووه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نییه كه له مه‌خموور و شنگالن و پێویسته هه‌وڵه‌كانمان له‌و هه‌موو شوێنانه یه‌كبخه‌ین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال به‌رده‌وامن، به‌رپرسانی نه‌ینه‌واش ئاماژه به چه‌ندین كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوون و ده‌شڵێن: له ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌رده‌كه‌ون.
له‌مباره‌شه‌وه مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوتی: پرسی په‌كه‌كه‌یان له‌گه‌ل باڵیۆزی توركیا باس نه‌كردووه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، رێگه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌یه، لایه‌نێكی دیاركراو له حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری پرسی شنگال راسپێردراوه، ئه‌مه‌ش بابه‌تی په‌كه‌كه و سه‌ربازگه‌ی باشیك له خۆ ده‌گرێت، به‌بڕوای من له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تی عێراق و خه‌ڵكی شنگال داوایان له هێزه‌كانی په‌كه‌كه كردووه، سنووری ئه‌و شارۆچكه‌یه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ماون، له‌كاتێكیشدا چه‌ندین جار فڕۆكه‌كانی توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه ئاواره‌كانیش ناتوانن له ترسی هێرش و بۆردومانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
H.B